پۆلیسی هه‌ولێر: ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا

"سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە"
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌ گه‌ڕه‌كی ئاری له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، ژنه‌كه‌ ناوی "جوان عه‌زیز حه‌سه‌ن"ـه‌ و ته‌مه‌نی (38) ساڵه‌، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی (ع. خ)ـه‌وه‌ كوژراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ته‌رمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ توێكاری و تیمه‌كانی پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە.