له زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا ژنێك درایه به‌ر چه‌قۆ

K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی به‌ركه‌وتنی چه‌ند چه‌قۆیه‌ك له حه‌ره‌می زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا، ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ژنه مامۆستای یاریده‌ده‌ر بووه و له زانكۆی هام لیبشتاد بۆ زانسته پراكتیكییه‌كان به‌شداری له كۆڕێك كردووه.
له‌و كۆڕه‌دا كه‌سێك به چه‌قۆ په‌لاماری ئه‌و ژنه مامۆستایه و دوو كچی دیكه و كوڕێكی داوه.
داواكاری گشتیی رایگه‌یاندووه، په‌لامارده‌ره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ته‌ندرووستیی ده‌روونی، چونكه ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سه، تووشی نه‌خۆشی شیزۆفرینیا بووبێت.
زانكۆكه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به "په‌ژاره‌ی قووڵه‌وه" هه‌واڵی مه‌رگی ژنه مامۆستاكه‌ی راگه‌یاندووه.
داواكاری گشتیی رایگه‌یاندووه، بكوژه‌كه، قوتابی زانكۆیه و چه‌ندین جاری دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له قوربانییه‌كان كردووه.
یه‌كێك له كچه برینداره‌كان ته‌مه‌نی 22 ساڵه و هه‌شت چه‌قۆی به‌ركه‌وتووه و نه‌شته‌رگه‌ری خێرای بۆ كراوه و پزیشكه‌كان ده‌ڵێن هێشتا ته‌ندرووستیی جێگیر نییه. قوربانی دووه‌م، كچێكی 22 ساڵه و كوڕێكی هاوتهمهنیشی به سووكی بریندارن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس