نووسه‌ری "چۆن مێرده‌كه‌ت ده‌كوژی" دادگایی كرا
به كوشتنی مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تبار كراوه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ئه‌ریگۆن له ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ركه‌ی، سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر "نانسی كرامبتون برۆفی"، نووسه‌ری كتێبی "چۆن مێرده‌كه‌ت ده‌كوژی" سه‌پاند.
خاتوو برۆفی نووسه‌ری چه‌ند چیرۆكێكی ئه‌ویندارییه، پێده‌چێت 11 ساڵ به‌ر له ئێستا پێشبینی تاوانه‌كه‌ی كردبێت و له ساڵی 2011 وتارێكی به‌ناوی "چۆن مێرده‌كه‌ت ده‌كوژی" نووسیووه.
برۆفی (ته‌مه‌ن 71 ساڵ) مانگی رابردوو به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دادگاییه‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد، به‌گوێره‌ی راپۆرتی داواكاری گشتی دادگای ئه‌ریگۆن، ئه‌و ژنه ته‌قه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه و كوشتوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی سوودمه‌ند بێت له پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیان، كه بڕه‌كه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
ئه‌و ژنه خاوه‌نی چه‌ند رۆمانێكه، به تایبه‌تی "مێردی هه‌ڵه" و "عاشقی هه‌ڵه"، دوای نووسینی وتاری "چۆن مێرده‌كه‌ت ده‌كوژی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نووسیبووی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوشتن ده‌یزانم ئه‌وه‌یه، هه‌ر یه‌كێك له ئێمه رووبه‌ڕووی فشارێك ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه بۆ كوشتن به‌سه". له كتێبه‌كه‌یدا شێوازی ئاماژه‌ی به شێوازی جۆراوجۆری كوشتن كردووه.
دادگا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه برۆفی له ساڵی 2018 ئامرازی تایبه‌تی بۆ تاوانه‌كه ئاماده‌كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، ئه‌و دوو هاوسه‌ره ره‌وشی ماددیان زۆر باش نه‌بووه، به‌ڵام پیاوه‌كه "دانیال برۆفی" له په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت به چێشتلێنان وه‌ك مامۆستا كاری كردووه، ژنه‌كه‌ش بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، دوای كوشتنی مێرده‌كه‌ی، پاره‌یه‌كی له پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیان ده‌ستبكه‌وێت.