زۆرترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه له‌م پارێزگایه‌ی عێراق تۆمار كراوه
ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن

K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی (پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه)، سایتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق جه‌خت له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ده‌كاته‌وه.
سایتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق / به‌شی ئامار، ئاماژه‌ی به رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له 5 مانگی رابردوو كردووه و رایگه‌یاند، 147.382 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی دادگاكان له گشت پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدراوه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له 5 مانگی رابردوو 18362 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له و ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دادگاكان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، زۆرترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه له پارێزگای به‌غدا تۆمار كراوه، كه‌مترینیش له پارێزگای موسه‌ننایه.
پسپۆرانی بواری كۆمه‌ڵناسی له عێراق هۆكاری زیادبوونی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق بۆ هه‌ژاری و بێكاریدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، ته‌نیا رێژه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی له پارێزگاكانی عێراق تۆمار كردووه.