ڤیدیۆ: دوو هاوڕه‌گه‌زباز له نه‌جه‌ف هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن
ده‌ڵێن فه‌توایان پێیه بۆ ئه‌و كاره‌یان
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك له یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌و ڤیدیۆیه‌دا دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌زباز ده‌رده‌كه‌ون كه هاوسه‌رگیرییان كردووه و یه‌كێكیان جل و به‌رگی بوكێنی پۆشییووه.
ڤیدیۆكه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه گیراوه كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پۆلیس له ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو هاوسه‌ره كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌نێوانیان ده‌ڵێن بۆ ئه‌و كاره‌یان فه‌توایان پێیه،بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكه‌ن فه‌تواكه چییه و چۆن دراوه.