جۆنسن جارێكی دیكه سووربوونی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر پلانی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا راگه‌یاند
"هیچ دادگایەك بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بە نایاسایی لەقەڵه‌م نەداوە"

K24- هه‌ولێر:
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جارێکی دیکە لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سووربوونی حکومەتەکەی لەسەر پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا دووپاتکردەوە.
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دووپاتیكرده‌وه، هیچ دادگایەك بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بە نایاسایی لەقەڵه‌م نەداوە.
له‌وباره‌یه‌وه جۆنسن گوتی: "کاتێك دێتە سەر سیاسەتی رواندا و ئەو سیاسەتەی ئێمە کاری لەسەر دەکەین، تا ئێستا هیچ دادگاییەکی بەریتانیا و نێودەوڵەتی بڕیارەکەی ئێمەی بە نایاسایی نەزانیوە".
گوتیشی: "دەمەوێت جارێکی دیکە لێرەوه جەخت لەوە بکەمەوە، لەسەر سیاسەتی رەوانەکردنی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بەردەوام دەبین".
له 14ی ئه‌م مانگه، حكومه‌تی به‌ریتانیا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی بۆ ره‌وانه‌كردنی په‌نابه‌ری نایاسایی بۆ وڵاتی رواندا ئاماده‌كرد، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك، دادگای مافەکانی مرۆڤ له ئەوروپا له شاری ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا به بڕیارێك تیكتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
حكومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاری دا، 130 په‌نابه‌ری نایاسایی وه‌ك یه‌كه‌م كاروان له وڵاته‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی رواندا بكات، لای خۆشیه‌وه رواندا ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئه‌و پەنابەرانه دەربڕیوە و لەبەرامبەردا بەریتانیا زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی ده‌داته رواندا، به‌ڵام دواتر له‌كۆی ئه‌و 130 په‌نابه‌ره 123 كه‌سیان توانییان له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه تیكته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ته‌نها 7 كه‌س مانه‌وه، كه له‌ناویان دوانیان كورد بوون و خه‌ڵكی سلێمانی بوون.
هه‌ر له هه‌مان شه‌و دادگای مافەکانی مرۆڤ له ئەوروپا به بڕیارێك ناردنی ئه‌و 7 پهنابهرهشی له به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌كرد و تیكته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
لە کۆی 130 پەنابەر کە بڕیاربوو دیپۆرتی رواندا بکرێنەوە، 11 کەسیان کورد بوون، لەو 11 کەسەش تەنیا دوو کەسیان نەیاتوانیبوو تیکتی فرۆکەکەیان هەڵبوەشێننەوە.
رۆژی پێشتریش كه ده‌كاته 13ی ئه‌م مانگه، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا له‌و باره‌یه‌وه گوتی: بەم هەنگاوەمان رێگری لە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی ده‌كه‌ین، کە ساڵانە قاچاخچیەکان بەڕێگەیەکی مەترسیدار دەیانهێننە وڵاتەکەمان.

رۆژی دواتریش، كه ده‌كاته 15ی ئه‌م مانگه، پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگه‌یاند، حکومەتی وڵاته‌كه‌ی لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام دەبێت و ئەو پەنابەرانەی بڕیاری ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر دراوە، كه لە بەریتانیا نەمێنن، ناردنیان بۆ وڵاتی سێیەم بەردەوام دەبێت.
H.B