وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئه‌مڕۆ بۆرێل ده‌گاته تاران
"له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته كۆده‌بێته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه ده‌گاته تاران.
سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022، جۆزیف بۆرێل، كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه سه‌ردانی تاران ده‌كات، له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی دیكه كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆرێل بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننای تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێرانه كه ماوه‌یه‌كه گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و وه‌ستاوه.