پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد
"5 هه‌زار دۆلار و ملیۆنێك دیناری له ماڵێك دزیووه"
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه پێنج هه‌زار دۆلاری له ماڵێكدا دزیوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: مەفرەزەکانی نووسینگەی راپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، دزی له ماڵێك کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه كرد، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی راپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
ئاماژ به‌وه‌ش كراوه، تۆمەتبار (ھ، ر، س) لەدایکبووی 1984ـه و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، کە لە دوو تاوانی دزیکردندا لەماڵێکدا بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمه‌ریکی و یەک ملیۆن دیناری دزیووە.
روونیشكرده‌وه، ئێستا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.