سلێمان هه‌ڵشۆیی ئازاد كرا
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک ل پۆلیسی راپەڕین ھەواڵی ئازاد کردنی سلێمان ھەڵشۆیی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد بە کەفالەتی 200 ملیۆن دینار دادگا سلێمان ھەڵشۆیی ئازاد کردووە.
سلێمان ھەڵشۆیی، به هۆی مامه‌ڵه‌كردنی به چه‌ك و ئۆتۆمبێل و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان به قه‌رز و ماوه، مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020 مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند و له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سلێمان هه‌ڵشۆیی دوایین كه‌سی ئه‌و 86 كه‌سه بوو، كه له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ئازاد كران.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند، 1200 كه‌س سكاڵایان له‌سه‌ر سلێمان هه‌ڵشۆیی تۆمار كردووه و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته لای به 15 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.