به‌ر له ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا رووسه‌كان دوورگه‌ی ماریان كۆنتڕۆڵ كرد
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته له 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، دوو كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی (ڤیسلی بیكۆڤ و مۆسكۆڤا) به‌ره‌و دوورگه‌ی مار به‌ڕیكه‌وتن و بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
هه‌ردوو كه‌شتیگه‌ل هێرشیانكرده سه‌ر دوورگه‌ی (مار) كه هێزێكی ئۆكرانی له‌وێ جێگیر بوون و له‌وێ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، سوپای ئۆكرانیا هه‌وڵیدا به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێت، نه‌یانتوانی و رووسه‌كان كۆنتڕۆڵی ئه‌و دوورگه به‌ردینه‌یان كرد.
ئۆكرانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوورگه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه، له دواین هه‌وڵی زۆری كیێڤ و به‌كارهێنانی جۆره‌ها تۆپهاوێژ و فڕۆكه و كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی، رووسه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسنینی به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانه بوونه‌وه، شه‌ڕێكی قورس له دوورگه‌یه‌كی 700 مه‌تری به‌رده‌وام بوو.
هه‌وڵی زۆر درا ئه‌و دوورگه‌یه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه، دواجار كاتریڵ بۆدانۆڤ، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕ له پێناو گێڕانه‌وه‌ی دوورگه‌ی مار ده‌كات.
چیرۆكی ئه‌م دوورگه‌یه چییه؟
دوورگه‌ی مار به دووری 35 كلیۆمه‌تر له ئۆكرانیاوه دووره، له پارچه‌ی بچووكی به‌ردینی پێكهاتووه، رووبه‌ره‌كه‌ی 700 مه‌تری چوارگۆشه‌یه، له رۆژهه‌ڵاته‌وه رووباری (دانوب)ـه، له باشووره‌وه به‌نده‌ری ئۆدیسایا، ژماره‌ی دانیشتوانی له 30 كه‌س پێكهاتوون، ئۆكرانییه‌كان پێی ده‌ڵێن گوندی بێڵ، پێشتریش ئۆكرانیا و رۆمانیا له‌سه‌ر ئه‌م دوورگه‌یه ناكۆك بوون.
سه‌رباری بچووكی رووبه‌ره‌كه‌ی، دوورگه‌ی مار خاوه‌نی مێژووێكی دوور و درێژه، به‌هۆی گرنگی شوێن و ستراتیژیی بوونی، ده‌یان رووداوی مێژوویی تێیدا روویداوه، وه‌كو جه‌نگی (ڤیبدۆنسی 1788)، له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م رووسه‌كان یه‌كه‌م وێستگه‌ی بێته‌لیان لێدروستكرد، دواجار له‌لایه‌ن كه‌شتیی عوسمانییه‌كان وێران كرا.
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م دوورگه‌ی مار له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رۆمانییهكادابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆمانیا له‌و جه‌نگه‌دا دژی سۆڤییهتییهكاندابوو، كرابووه وێستگه‌یه‌كی رادیۆ، دواجار بووه ئامانجی كه‌شتییه‌كی سۆڤییه‌تی و وێران كرایه‌وه.
له تشرینی دووه‌می 1942، رۆمانییه‌كان به‌هاوكاری ئه‌ڵمانه‌كان ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی ماریان مینڕیژكرد، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به‌ره‌و دوورگه‌كه رێكه‌وت، به 100 تۆپ ته‌خت وێرانی كرد، له‌به‌رامبه‌ردا مینه‌كان زیانی زۆریان به شۆڤێتییهكان گه‌یاند، دواجار كه‌شتییه‌كه‌یان نقووم بوو و 44 كه‌س له تیمه‌كه‌ی ناوی كوژران.
چیرۆكی به‌رگریكردنی 13 سه‌ربازی ئۆكرانی له دوورگه‌ی ماردا له ساڵی 2022 بووه شانازی بۆ خه‌ڵكی ئۆكرانیا، له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه‌شتییه‌كی جه‌نگی رووسی داوا له‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه ده‌كات خۆیان راده‌ست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا به بۆمبێكی كاریگه‌ر هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر، ئۆكرانییه‌كان به‌یه‌ك دێڕ وه‌ڵامی رووسه‌كان ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌ویش "بڕۆن به نه‌فره‌ت بن"، دواتر هه‌ر 13یان كوژران و دوورگه‌كه له‌لایه‌ن رووسیاوه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.
گرنگی دوورگه‌ی مار له‌وه‌دایه، كه به ئاسانی سه‌ر ده‌نێته سه‌ر ده‌ریای ره‌شه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه و ئیجه‌وه به‌نده، پاشان گه‌رووی بۆسفۆڕ.