هاتووچۆی ههولێر ژمارهیهك ههلی كار رادهگهیهنێت
راستهوخۆ دهتوانن فۆرمی دامهزراندن پڕ بكهنهوه

K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دەرفەتی دامەزراندن بۆ سێ جۆر کار دەکەنەوە و ئەو کەسانەی خواستیان هەیە کارەکان ئەنجام بدەن، دەبێت فۆڕمی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە.
هاتووچۆی ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، دەرفەتی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ سێ جۆر کار دەکاتەوە، كه بریتین لە شۆفێر بۆ ئۆتۆمبیلی بۆیاخکردنی شەقامەکان و کرێن، کارمەند بۆ هاوکاریکردنی بۆیاخکردنی شەقامەکان و کارمەند بۆ لێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
یهكهم: بۆ بڕكردنهوهی فۆرم بۆ دامهزراندن وهك شوفێر بە گرێبەست بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بۆیاخکردنی شەقام و کرێن:
كلیك لهسهر ئهمه بكه و بە وردی زانیارییەکان و مەرجەکانی پێشکەشکردن بخوێننەوە و زانیارییەکانت بنێرە:
فۆرمی دامەزراندن بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ شوفێری
دووەم: کارمەند بۆ هاوکاریکردنی بۆیاخکردنی شەقامەکان، لەم لینکە بە وردی زانیارییەکان و مەرجەکانی پێشکەشکردن بخوێننەوە و زانیارییەکانت بنێرە:
فۆرمی دامەزراندن بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ هاوکاری بۆیاغکردن
سێیەم: کارمەند بۆ لێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل، لەم لینکە بە وردی زانیارییەکان و مەرجەکانی پێشکەش کردن بخوێننەوە و زانیارییەکانت بنێرە:
فۆرمی دامەزراندن بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ تابلۆ لێدان