"به رێژه‌ی له‌سه‌دا 55ـی خاكی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بیابانبوونی له‌سه‌ره"
"ده‌كاته رێژه‌ی %15ـی خاكی عێراق"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد، به رێژه‌ی %55ـی خاكی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بیابانبوونی له‌سه‌ره.
راویه مه‌زعه‌ل، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دارستانه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كه‌می بارانبارین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و رووباره‌كان به‌ره‌و وشكبوون بچن، بۆیه به‌ڕێژه‌ی %55 خاكی عێراق خه‌ریكی ده‌بێته بیابان.
مه‌زعه‌ل راشیگه‌یاند، 27 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له عێراق بووه‌ته بیابان و وشكبوون، كه ده‌كاته رێژه‌ی %15ـی خاكی ئه‌م وڵاته.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی وشكبوون و كه‌مئاوی، زیان به به‌روبوومی هاوینه ده‌كه‌وێت و رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هادی هاشم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند، 25 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له عێراقدا هه‌یه.
ئه‌م گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، كۆی گشتی پلانه كشتوكاڵییه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ په‌یوه‌سته به ئاستی ئاو له عێراقدا.
هاشم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هاوینەی دوو ملیۆن و 800 دۆنم زه‌وی خستووه‌ته‌ڕوو، لەسەر داوای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، بەپێی ئەو پشکەی ئاوی بەردەست بۆ چاندنی بەرھەمی هاوینە، بۆ یەک ملیۆن و 700 دۆنم کەمکرایەوە.
له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، به‌رده‌وام عێراق له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه داوا له ئێران و توركیا ده‌كات به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكه‌وتنه‌كان، ئاو به‌ربده‌نه‌وه.