ئه‌ردۆغان: له‌كۆی 73 تیرۆرست سوید 4ی راده‌ستی ئێمه كرده‌وه
سه‌رۆكی توركیا: دوای یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا ئه‌سته‌مه تیرۆرستان بتوانن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ره‌ش به‌رده‌وام بن
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، له‌كۆی 73 تیرۆرستی داواكراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منییه‌وه، سوید 4 تیرۆرستی راده‌ستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی تورك دوای كۆتاییهاتنی لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌دریدی ئیسپانیا هاتوون و گوتی: "ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له یاداشتی تێگه‌یشتنی نێوان توركیا، فینله‌ندا و سوید هاتوون، زۆر گرنگن، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر جێبهجێكردنیانه، ئێمه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وڵاتێكین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا زیاتر له جارێك له پشته‌وه لێمان دراوه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای یاداشته سێقۆڵییه‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه تیرۆرستانی "په‌كه‌كه" و "گوله‌ن" بتوانن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ره‌ش و به ئامانجكردنی هاووڵاتییان ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بن".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه له گه‌ل و خاك و هێزه ئه‌منییه‌كانمان ده‌كرێن، له‌ناو چه‌مكی ستراتیژیه‌تی نوێی ناتۆدا جێگه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه".
به‌گوته‌ی ئه‌ردۆغان، "توركیا سه‌ركه‌وتنێكی دیپلۆماسیی له لووتكه‌ی ناتۆ تۆماركرد، وێڕای هه‌وڵی به‌رهه‌ڵستكاران بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "رێككه‌وتنی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا له‌باره‌ی تیرۆر وه‌ك نه‌خشه رێگه‌یه‌كه بۆ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمان له‌ناو ناتۆ".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ره‌فتاره سه‌ركرده‌كانی ناتۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی توركیا له لووتكه‌كه‌دا له‌باره‌ی تیرۆره‌وه خسته‌ڕوو، ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان ئاماژەیان به (ڤیدیۆکە) دا و ئەمەش زۆر گرنگە، دڵنیام کاریگەر بوو، هەروەها لەو ڕووەوە نامیلكه و میمۆری و بەڵگەنامەی وێنەمان بەسەریاندا دابەشکرد، و پێموایە کاریگەریه‌كی گەورەی هەبوو".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یۆنان، سه‌رۆكی توركیا دووپاتیكرده‌وه، "سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی ناتۆ پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ ئێمه كرد، كه نێوه‌ندگیری له نێوانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێك له نێوان ئێمه و یۆنان رێكبخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وڵامم دانه‌وه و گوتم: ئێستا كاتی ئه‌وه‌م نییه به‌و بابه‌تانه‌وه به‌فیڕۆ بده‌م".
H.B