له ئوردن كه‌سێك دوو كوڕی خۆی كوشت
"باوكه‌كه ده‌ستگیركراوه"
K24 - هه‌ولێر:
عامر سه‌رتاوی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشی ئه‌منی ئوردن رایگه‌یاند، پیاوێك، كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 70 ساڵییه‌وه‌یه، له پارێزگای عه‌جلون-ی باكووری وڵات ته‌قه‌ی له دوو كوڕی خۆی كردووه، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رتاوی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی راجیب-ی باكووری ئوردن بووه، كه دوای ناكۆكییه‌كی نێوان باوكه‌كه و دوو كوڕه‌كه درووست بووه و هه‌ردووكیانی كوشتووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشی ئه‌منی ئوردن راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری رابردوو، له دوو رووداوی جیادا 4 كه‌س به‌هۆی كێشه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ئوردن كوژراون، ئه‌نجامده‌ری هه‌ردوو تاوانه‌كه، یه‌كێكیان ئه‌و باوكه‌یه، ده‌ستگیركراون.