ئاسمانی ویلایه‌تی ساوس داكۆتا سه‌وز بوو
"هه‌رگیز نه‌مدیوه له ژیانمدا، هه‌وری سه‌وز ئاسمانی ئه‌م ویلایه‌ته داپۆشێت"
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
"هه‌رگیز نه‌مدیوه له ژیانمدا، هه‌وری سه‌وز ئاسمانی ئه‌م ویلایه‌ته داپۆشێت" هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی شاری سێكۆس فۆل له ویلایه‌تی ساوس داكۆتا وه‌های وت به كوردستان24.
له دوانیوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگی رۆژی (5ی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) ته‌واوی ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ویلایه‌تی ساوس داكۆتا به هه‌ورێكی سه‌وزی تێكه‌ڵ به پیرۆزه‌یی و ره‌ش ی ترسناك داپۆشرا، كه به‌دوای خۆیدا زریانێكی توندی باران و ره‌شه‌با و له‌هه‌ندێك ناوچه ته‌رزه‌ی، هێنا.
جۆن هێمۆنیۆك، كه‌شناسی نۆرس داكۆتا له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "زریانێكی توندی نۆرس داكۆتای گرته‌وه و بارانێكی به خوڕی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، دیمه‌نه‌كانی شاری سێوكس فۆڵ یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین دیمه‌نی ره‌نگه‌كان تا ئێستا له‌سه‌ر زریان بینیومه".
لیدیا بلۆم، بێژه‌ری كه‌شناسی له كه‌ناڵی WDAY TV News وێنه‌ی ئه‌و ده‌نكه ته‌رزانه‌ی داناوه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر و ده‌ڵێت: "پاوه‌ندێك ده‌بێت!"
زۆرێك له خه‌ڵك پێیانوایه كاتێك ئاسمان سه‌وز بوو ئه‌وه به‌و مانایه‌دێت، كه گه‌رده‌لولێكی به‌هێز به ته‌رزه‌وه ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، یان بۆرانێكی زۆر، له‌كاتێكدا مه‌رج نییه ئه‌مانه هه‌ردووكیان رووبده‌ن و ئاسمان سه‌وز بێت.
به‌پێی زانایانی فیزیایی ئاسمانی سه‌وز ته‌نیا كاریگه‌ریی بینراوی رووناكییه، كه له رێگه‌ی دڵۆپه ئاوه‌كانی ناو هه‌ورێكی زریانه‌وه په‌رش ده‌بێته‌وه.
كێلی سۆننبێرگ، پسپۆری كه‌شناسی له سایتی "زه وێزه‌ر نێتۆرك" نووسیویه‌تی: "به‌هۆی بوونی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له كاتژمێره‌كانی ده‌ره‌نگانی پاشنیوه‌ڕۆ یان دره‌نگانی ئێواره له نزیك لوتكه‌ی ته‌واوی گه‌رمبوونی رۆژ روو ده‌دات، ئه‌مه‌ش كاتێكه، كه گۆشه‌ی كه‌وتنی تیشكی خۆر له‌سه‌ر ئاسۆ ده‌ست به نزمبوونه‌وه ده‌كات به‌بینینی ئاسمانی پرته‌قاڵی ئێواره".
ئه‌و زیاتر ده‌ڵێت: "رووناكی سووری خۆرئاوابوون به‌ناو دڵۆپه ئاوی سپی یان ناڕوونی هه‌وره‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و به‌مه‌ش دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی سه‌وز رووی ئاسمانی زریاناوی داده‌پۆشێت".
پسپۆڕانی كه‌شناسی له‌و باوه‌ڕه‌دان تا ته‌پوتۆزی گه‌ردی ئاو ودڵۆپه ئاوی ناو هه‌وره زریاناوییهكه زیاتر و چڕتر بێت ئه‌گه‌ری سه‌وزبوونی ئاسمان زیاتره.
زانایانی كه‌شناسی تا ئێستا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی له‌م كاتانه تێبگه‌ن.