پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كه‌ى بنلادن ره‌وانه‌ى مۆنتينيگرۆ ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كه‌ى ئوسامه بن لادن كه ماوه‌ى 14 ساڵه له گوانتانامۆيه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مۆنتينيگرۆ.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كه‌ى ئوسامه بن لادن كه ماوه‌ى 14 ساڵه له گوانتانامۆيه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مۆنتينيگرۆ.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما بڕياريداوه پێش كۆتايهاتنى واده‌ى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى، زيندانى گوانتانامۆ دابخات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، عهبدولمهليك ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب رهجبى ده‌گوازرێته‌وه بۆ مۆنتينيگرۆ و 79 زيندانى ديكه له گوانتانامۆ ده‌مێننه‌وه.
عهبدولمهليك ته‌مه‌نى 37 ساڵه و له لايه‌ن ئه‌مريكاوه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه گوايه پاسه‌وانى كه‌سيى و تايبه‌تى ئوسامه بن لادن بووه.
له ديسه‌مبه‌رى 2014دا ده‌سته‌ى پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌مريكا بڕواى به‌وه هاتووه، كه رهحبى نه‌بووه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا.
ئه‌مريكا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمارى مۆنتينيگرۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زيندانييانه بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.