وەزارەتى خوێندنى باڵا رێنمایی نوێ دەردەکات
كوردستان24 ده‌قی رێنماییه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و تۆژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایى (پێشکەشکردن و وەرگرتن) بۆ پرۆگرامەکانى ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان (بۆ پسپۆڕییه پزیشکییه‌كان)ـی ساڵى خوێندنى 2022 - 2023 دەردەکات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، رێنمایی ژمارە (1)، لە رێکەوتى 6ـی تهمووز / 2022، بە نووسراوی ژمارە (11501) بە ئیمزاى ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، بڵاوكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، رێنماییه‌كه پاڵپشتە بە بڕگەى دووەم لە مادەى (35)ـی یاساى ژمارە (10) ساڵى (2008)ـی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەسەر پێشنیازى ئەنجوومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ده‌رچووه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانج لە دەرکردنى رێنماییەکە، رێکخستنى رێکارەکانى پێشکەشکردن لە ئەنجوومهنی باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانە، هه‌روه‌ها بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى بۆردى پزیشکییه.