كه‌ركووك.. سێ هاووڵاتی لە ناو ماڵەكەی خۆیاندا كوژران
"هه‌رسێكیان بە بوتڵی غاز كوژراون"
K24 - كه‌ركووك:
لە گوندی چیمەنی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر، پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ بەناوی ئەحمەد قەفاری، لەگەڵ خێزان و برایەكی خێزانی لەنێو ماڵەكەی خۆیدا، بە كوژراوی دۆزرانەوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەرەهەنجیر بە كوردستان24ی راگەیاند، رووداوەكە شەوی رابردوو روویداوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرابووە، كوژراوەكان ئه‌ندامی یەك خێزانن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پیاوه‌كه ناوی "ئه‌حمه‌د حوسێن محه‌مه‌د عه‌لی"ـه و ته‌مه‌نی 70 ساڵه، هاوسه‌ره‌كه‌شی ناوی "به‌یدا عه‌لی حوسێن"ـه و ته‌مه‌نی 40 ساڵه، برای ژنه‌كه‌ش ناوی "قه‌یس عه‌لی حوسێن"ـه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه، هه‌رسێكیان بە بوتڵی غاز كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، تەرمەكان بۆ پزیشكی دادی-ی نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووك گوزراونه‌ته‌وه و بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە.