تا ئێستا 5 كه‌س به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه
قائیمقامی زاخۆ: ژماره‌ی قوربانییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه

K24 - هه‌ولێر:
قائیماقامی زاخۆ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا له سنووری توركیا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه گه‌شتیاری عه‌ره‌بن.
قائیمقامی زاخۆ گوتی: له‌ناو قوربانییه‌كان منداڵێك، ژنێك و پیاوێكی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب به‌هۆی تۆبارانه‌كه‌ی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، نزیكه‌ی 20 كه‌سیش برینداربوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی زیادبوونی ژماره‌ی بیرنداره‌كان ده‌كه‌ین.
گوتیشی: هۆكاری تۆپبارانه‌كه كرده‌یه‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی نێوان توركیا وچه‌كدارانی په‌كه‌كه‌په، كه خه‌ڵكی سنووری زاخۆش بوونه‌ته قوربانی، له تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی گه‌شتیاری عه‌ره‌بن، كه هاتبوونه هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ.
پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "تۆپخانەکانی تورکیا سنووری زاخۆ تۆپباران دەکەن و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 20 کوژراو و بریندار هەن".
گوتیشی: "تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ تۆپباران دەکەن، کە ژمارەیەک گەشتیار سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە"، راشیگەیاند: "ژمارەیەک لە بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی زاخۆ و لەنێو بریندارەکان منداڵ هەن".
نوێ ده‌كرێته‌وه..