شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی زاخۆ بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر له 20 هاووڵاتی دیكه، له زاخۆ له ئاكامی تۆپباران، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كاتژمێر (01:50)ی دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی په‌رخی سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك رووبه‌ڕووی تۆپبارانی توندی تۆپی دوورهاوێژ بوه‌وه و له ئاكامدا 8 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 23 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون، كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیار بوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی فه‌رمانی كردووه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت و شاندێك كه وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و سكرتێری خودی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و برینداره‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.