پۆلیسی گەرمیان: دیوار بەسەر دوو خوشکدا رووخا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
"خوشکەکەی دیکە تەمەنی حەوت ساڵە و بریندارە"

K24- گهرمیان:
پۆلیسی ئیدارهی گەرمیان رایگەیاند، لە گوندێکی سهر به ناحیەی مەیدان له سنووری گەرمیان، دیوار بەسەر دوو خوشکدا رووخاوە و یەکێکیان تەمەنی 20 ساڵە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکی عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 21ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) لەگوندی خەرکنی سەر بە ناحییەی مەیدان، دیوار بەسەر دوو خوشکدا رووخا و یەکێکیان بەناوی (سههرا فوئاد ئهحمهد) لەدایکبووی 2002 گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشدرا، کچەکەی دیکە، تەمەنی حەوت ساڵانە برینداربووە.
ئەو کچەی گیانی لەدەستداوە، بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری دەربەندیخان کراوە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی.
بەڵام پۆلیس ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە هۆکاری رووخانی دیوارەکە چی بووە.