به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا نامێنێته‌وه
ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاشكراكرن
K24 – هه‌ولێر
له ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا، چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، 52% به‌شدارارانی ریفراندۆمه‌كه ده‌نگیان به چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا داوه و ته‌نیا 48% له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌نده‌ن و سكۆتله‌ند به جیدی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپادا. ده‌نگده‌رانی وێلز و پارێزگانی ئینگله‌ند پشتیوانی‌یان له چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه.
هه‌ر پاش ئاشكرابوونی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی، به‌های پاوه‌ند له به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی ساڵی 1985 نزمبووه.