"سه‌رژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ده‌كرێت"
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و دەستەی ئامار له‌باره‌ی سه‌رژمێریی گشتی عێراق كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و دەستەی ئامار له‌باره‌ی سه‌رژمێری گشتی عێراق كۆبوونه‌وه.
"لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی له عێراق به گرنگ زانرا، به‌تایبه‌ت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بە رەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی ئەم ناوچانە، كه بەھۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خێزان لە شوێنی نیشتەجێبوون و زێدی خۆیان، كه ئەمە مەترسییە بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیا و ھاوسەنگی ئەم ناوچانە" وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
سیروان محه‌مه‌د سەرۆکی دەستەی ئامار، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی لە بەئەلیکترۆنیکردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراقدا کرد، رایگەیاند، "دەبێت داتا سەنتەری سەرژمێری ھەرێمی کوردستان لای خۆمان بێت".
دەربارەی لەبەرچاوگرتنی فرەیی پێکھاتە، ئایین و نەتەوە، ئاماژە بە پێشنیازێك درا، کە ئەندامییەتییان لە لیژنەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی عێراق ھەبێت، وەک دەستەی ئاماری ھەرێم بە ھەماھەنگی ده‌زگای ئاماری عێراق، کار لەسەر لایەنی تەکنیکی و ھونەری بۆ راستیی ئەم پڕۆسەیە بكرێت.
پێشتر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدابوو، له چاره‌گی كۆتایی ئه‌مساڵ 2022 سه‌رژمێری گشتی له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه رێكخراوه و بڕی 120 ملیار دینار بۆ راییكردنی كاره‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه دابینكراوه.
له ساڵی 1987 پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له عێراق، جیا له (ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران) به‌ڕێوه‌چوو، كه ژماره‌ی دانیشتوان ئه‌وكات 16 ملیۆن و 335 هه‌زار و 199 كه‌س تۆماركران.
دواین سه‌رژمێریش له عێراق له ساڵی 1997 (به بێ به‌شداری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان) ئه‌نجامدرا، كه ژماره‌ی دانیشتوان له 15 پارێزگا گه‌یشته 19 ملیۆن و 184 هه‌زار و 543 كه‌س.
بۆ ئه‌نجامدانی نوێترین سه‌رژمێری له عێراق، پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانانی ئه‌م وڵاته 23ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023ـی د‌یاریكردبوو، بەڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی بابه‌تی و هونهرییەوە، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی خرایە كۆتایی 2022.