مالكی داوای گفتوگۆ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در كرد و رایگه‌یاند، پێویسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت و رێگه نه‌درێت له‌وه زیاتر عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری هه‌نگاو بنێت.
له په‌یامه‌كه‌ی نوری مالكیدا هاتووه: لێكه‌وته‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ و دووباره بوونه‌وه‌ی كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شێكی پڕ له تۆقاندن و ترساندن له نادیارێكی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هانیداوم په‌یامێكی راستگۆیانه و دڵسۆزانه ئاراسته‌ی برایانم له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه بگرنه به‌ر و خۆیان له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان به دوور بگرن.
هه‌روه‌ها هاتووه: برایان، جه‌ماوه‌رمان له ژێر فشاری قهیرانهكاندایه و لێكهوتهكان مه‌ترسیدارن چونكه ئاسایش و داهاتوو و ده‌رفه‌تی ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان له بار ده‌بات، بۆیه به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و شه‌رعی داخوازی لێمان هه‌یه هه‌موو لایه‌كمان رێگه‌ی گفتوگۆ بگرینه به‌ر و رێڕه‌وه‌كه راستبكه‌ینه‌وه له پێناو ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان.
نوری مالكی راشیگه‌یاندووه، با پشت به خودا ببه‌ستین و بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان رایبگه‌یه‌نین، كه ئێمه ده‌ست به كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له مه‌رتسییه‌كانی داخزانی زیاتر بپارێزین، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌ك ببێته جێگره‌وه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و دوای كه‌وتنی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.