ئه‌مه‌ریكا: ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە

"سەلماندنمان بەبێ بوونی سەربازیشمان دەتوانین زەبری کوشندە لە قاعیدە بوەشێنین"
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا

K24 - هه‌ولێر:

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێک ئاخۆ ئەمه‌ریکا نیگەران نییە لە بوونی قاعیدە لە ئەفغانستان، رایگەیاند، ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە و بە کوشتنی زەواهیری سەلماندنمان، بەبێ بوونی سەربازیشمان دەتوانین زەبری کوشندە لە قاعیدە بوەشێنین.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا گوتی: پێموایە باشترە پرسیار لە ئەندامانی قاعیدە بکەن، ئاخۆ لە ئەفغانستان هەست بە سەلامەتی دەکەن؟ ئێمە سەلماندمان کە ئەفغانستان پەناگەیەکی ئارام نییە و قاعیدە لەوێ پێشناکەوێت.

گوتایشی: ئەم کارە نیشانی دەدات، بەبێ بوونیشمان لەو وڵاتە، تواناکانمان بە بەرزی دەمێننەوە، هەروەک توانیمان ئەو تیرۆریستە داواکراوەی جیهان دەستنیشان بکەین و شوێنی بدۆزینەوە و دواتر رێوشوێنەکان بگرینەبەر بۆ دوورخستنەوەی لە بەرەکانی جەنگ.