پشیله‌ت هه‌بێ جه‌ڵته لێتنادات
توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی "50" ساڵییه‌وه‌یه و پشیله و سه‌گ به‌خێو ده‌كه‌ن، كه‌متر دووچاری مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بنه‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه تازه كۆتایی هاتووه،جوڵه‌ی زیاده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی حیساب كردووه كه سه‌گ و پشیله به‌خێوده‌كه‌ن،ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پشیله به‌خیو ده‌كه‌ن كه‌متر مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی مێشكیان له‌سه‌ره تا ئه‌وانه‌ی سه‌گ به‌خێو ده‌كه‌ن.
توێژه‌ره‌كان نزیكه‌ی (4000) حاڵه‌تیان له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌یان كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی ترسناك و مه‌ترسیداره‌وه ناناڵێنن،ئه‌وانه‌ن كه پشیله‌یان به‌خێو كردووه.
توێژینه‌وه‌كه له بواری ته‌ندروستی و خۆراك له نێوان ساڵه‌كانی 1988 بۆ 1994 كراوه و ئه‌وانه‌ی له‌و ڕوپێوهدا پرسیاریان لێكراوه، كه چی ده‌كه‌ن وا به ده‌ست نه‌خۆشی مه‌ترسیداره‌وه ناناڵینن ، گوتویانه ئێمه ئاژه‌ڵه ماڵی و جوانه‌كان بهخێودهكهین.
به‌شێك له به‌شدارانی دیكه وه‌ڵامی پرسیاری په‌یوه‌ست به توانای جه‌سته‌یی و كێش و درێژی و خوی جگه‌ره‌كێشان و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسی ته‌ندروستیان داوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی به ده‌ست زیادی كێش و توانای جه‌سته‌ییانه‌وه ده‌ناڵێنن، 35% له‌وانه ئه‌و كه‌سانه بوون كه ته‌نها سه‌گیان به‌خێو كردووه.
به‌پێی ئاماژه‌كانی ده‌زگای نیشتیمانی بۆ تۆماركردنی مردووان،كه له ساڵی 2006 وه ده‌ستیپێكردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه،كه له 1000 كه‌سدا كه مردوون،11 كه‌سیان ئه‌وانه‌ن كه هیچ ئاژه‌ڵێكیان به‌خێو نه‌كردووه و به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و مێشكه‌وه مردوون.
له به‌رامبه‌ردا له 1000 حاڵه‌تی مردن حه‌وتیان له‌وانه‌ن كه ئاژه‌ڵیان به‌خێوكردووه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه به‌تایبه‌تی خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كان كه توشی مه‌ترسی مردن بوونه‌ته‌وه،ئه‌وانه‌یان كه پشیله‌یان به‌خێوكردووه 40% یان كه‌متر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه بوونه‌ته‌وه.