عێراق.. باوكێك به‌تۆمه‌تی نمایشكردنی منداڵه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن ده‌ستگیركرا
ویستوویەتی بە 5 هەزار دۆلار بیفرۆشێت

K24 – هه‌ولێر:
له میانه‌ی چالاكییه‌كی ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، هه‌وڵی فرۆشتنی منداڵێک لەلایەن دایک و باوکییەوە بە 5 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پووچەڵکرایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌یه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، رایگه‌یاند، به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و له رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كی تونده‌وه باوكێك ده‌ستگیركرا، كه له‌رێگه‌ی سۆشیاڵ میدیاوه منداڵه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن نمایشكردبوو.
ئاماژه بهوهشكرا، باوكه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بچێته به‌غدا، باسی له‌وه كردووه، كه "باوكی ئه‌و منداڵه نییه و به 4 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له خانه‌یه‌كی بێسه‌رپه‌رشتان كڕیوویه‌تی".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌واڵگری عێراق، دوای ده‌ستگیركردنی، تاوانبار قسه‌كانی گۆڕیووه و دادوه‌ر منداڵه‌كه‌ی راده‌ستی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان كرد.
