رووسیا ئۆکرانیا بە ژەهراویکردنی سەربازەکانی تۆمەتبار دەکات
"هێزەکانی رووسیا گۆشتی لە قوتوونراوی ماوە بەسەرچوویان خواردووە"
K24 - هەولێر:
وەزارەی بەرگری رووسیا رایگەیاند، بەشێک لە سەربازەکانیان لە هەرێمی زاپۆریژیا لە ٣١ی تەمموز لەلایەن ئۆکرانیاوە ژەهراویکراون.
جەختی لەوەشکردەوە، سەربازەکانیان لە نەخۆشخانەی سەربازی پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە ژەهراویبوون.
راوێژکارێکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیاش لە وەڵامی تۆمەتەکەی رووسیا رایگەیاندووە، ئۆکرانیا کاری لەو شێوەیەی نەکردووە، هێزەکانی رووسیا گۆشتی لە قوتوونراوی ماوە بەسەرچوویان خواردووە.
رۆژی 24ی شوباتی 2022، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
رووسیا کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی بەستووەتەوە بە دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە پلانی ئەندامبوونی لە ناتۆ و پابەندبوونی بە بێلایەنیی تەواو، لە بەرامبەردا ئۆکرانیا ئەم داوایەی رووسیا بە دەستوەردانی لە سەروەریی وڵاتەکەی دادەنێت.