وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێداچوونه‌وه به بۆڵۆنیا پڕۆسێس ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بۆ پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ رەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس ئه‌نجام ده‌دات.
بە بەشدارى پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان، یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی كۆنفرانسی بۆڵۆنیا پڕۆسێس له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد، كه‌وا بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت. پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاندبوو ئامانج له‌م كۆنفرانسه پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ رەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیبەیتی زانستی گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە دەستنیشان بكات و رێکار و نەخشەڕێگای گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دیاری بكات، کە ماوەی حەوت ساڵە بڕیاری جێبەجێکردنی داوە.
جگه له چه‌ند وتارێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م بواره، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌شت پانێل ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا به‌شداربووان گفتوگۆی ئه‌كادیمی سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له كۆتاییشدا ئه‌نجام و راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه تاوتوێده‌كرێت و له راپۆرتێكدا كۆده‌كرێته‌وه تاوه‌كو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و و توێژینه‌وه‌ی زانستی كاری له‌سه‌ر بكات.
وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له ساڵی 2015، بڕیاری جێبەجێکردنی بنەماکانی بۆڵۆنیا پرۆسێسی دا، وەک هەنگاوی یەکەم ژمارەیەک لە زانکۆکان دەستیان بەجێبهجێكردنی ئه‌م پرۆسەیە کرد، دواتر بە قۆناغی جیاجیا زۆرینەی زانکۆکانی کوردستان چوونە ناو پرۆسەکە و ئێستا به پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێكردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس لە قۆناغێكی پێشكه‌وتوودایه.