"کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی وڵات ده‌كات"
"نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان ئه‌سته‌م بووه"
K24 - هەولێر
عائید هیلالی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، داواكاری گرێدانی دانیشتنی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان زیان به ئاسایشی نیشتمانی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
هیلالی راشیگەیاند، زۆرێك له لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كۆببێته‌وه، پێمانوایه ئه‌م بیرۆكه‌یه زیان به ئاسایشی نیشتمانی وڵات ده‌دات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دانیشتن و گفتوگۆی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كانه، هه‌رچه‌نده سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گفتوگۆدان، به‌ڵام ده‌زانن نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در زۆر ئه‌سته‌م بووه.