پاپای ڤاتیكان داوا ده‌كات له‌پێناو عێراقدا نوێژبكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان، له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی عێراقه‌وه له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا پاپای ڤاتیكان، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆ ده‌كاته‌وه و، نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی رووداوه توندوتیژییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌غدا ده‌ربڕیوه.
پاپا فڕانسیس رایگه‌یاندووه، "با له پێناو گه‌لی عێراقدا پێكه‌وه نوێژ بكه‌ین".
هه‌روه‌ها پاپای ڤاتیكان داوای له لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق كردووه، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و گه‌یشتن به ئامانجی خوازراو، پێویسته رێگه‌ی گفتوگۆ و برایه‌تی بگرنه‌به‌ر.
رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویدا، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.