ئه‌ڵمانيا: به‌ره‌نگارى هه‌وڵه‌كانى له‌باربردنى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بينه‌وه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك ڤالته‌ر شتانمايهر، رايگه‌ياند، يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌نگارى هه‌وڵه‌كانى لاوازكردنى ئه‌و يه‌كێتييه ده‌بێته‌وه و به‌رگرى له رووى شۆكى بڕيارى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتييه‌كه ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك ڤالته‌ر شتانمايهر، رايگه‌ياند، يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌نگارى هه‌وڵه‌كانى لاوازكردنى ئه‌و يه‌كێتييه ده‌بێته‌وه و به‌رگرى له رووى شۆكى بڕيارى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتييه‌كه ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى به‌ريتانييه‌كان بڕيارياندا وڵاته‌كه‌يان له يه‌كێتى ئه‌وروپا بكشێته‌وه، شه‌ش وڵاتى دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتييه‌كه له به‌رلين كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى نوێى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه تاوتوێ بكه‌ن.
شتانمايهر، له‌گه‌ڵ هاوتاكانى له وڵاتانى فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، ئيتاڵيا، به‌لژيكا كۆبووه‌وه و رايگه‌ياند، يه‌كێتى ئه‌وروپا هيچ كاتێك رێگه به‌وه نادات ئاسايش و سهقامگيرييهكهى بخرێته مهترسييهوه.
هه‌روه‌ها گوتى: بڕوام وايه هه‌ر 27 وڵاته‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌يانه‌وێت به‌رگرى له يه‌كێتييه‌كه‌يان بكه‌ن و ئيراده‌يه‌كى بههێزييان هه‌يه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى له‌باربردنى يه‌كێتييه‌كه‌يان.