ره‌وتی سه‌در داوایه‌ك له مسته‌فا كازمی ده‌كات
داواكه په‌یوه‌ندی به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌یه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری سه‌در داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات، به‌رپرسی یه‌كه‌می حه‌شدی شه‌عبی بگۆڕێت و ئه‌و گروپانه‌ش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، داواش دەکات چه‌كدارانی حه‌شدی شەعبی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ده‌روازه سنوورییه‌كان بكشێنێته‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، ساڵح محه‌ممه‌د ئه‌لعێراقی، ناسراو به وه‌زیری سه‌در روو له كازمی نووسیویه‌تی: له‌پێناو هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و كۆتاییهێنان به بوونی میلیشیاكان له شوێنه هه‌ستیاره‌كان، ئه‌م داواكارییانه له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: گۆڕینی به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی (فالح فه‌ییاز) ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
1- ئه‌و كه‌سێكی حزبییه و سه‌رۆك كوتله‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌سیاسیكردنی حه‌شدی موجاهید.
2- خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز نییه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی نییه.
3- به‌گشتی ئه‌و بۆ ئه‌و پۆسته گونجاو نییه.
دووه‌م: فه‌رمانێكی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه بدات، كه بانگه‌شه بۆ به‌ره‌ی به‌رگری ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان رۆڵه‌كانی گه‌ل ده‌كوژن.
سێیه‌م: ده‌رخستنی هه‌موو گرووپه‌كان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وز و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به هێزه ئه‌منییه نیشتمانییه‌كان.
مانه‌وه‌یان له‌و ناوچه‌یه مه‌ترسییه‌كی ئه‌منیی له‌سه‌ر خودی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان هه‌یه، وێڕای مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌ت دادگا و كۆنترۆڵكردنی.
چواره‌م: دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بازگه و ده‌روازه سنوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پارێزگاریكردن له سومعه و ناوبانگی موجاهیده پاكهكان، هه‌ندێك هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناو و ناوبانگیان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی و بازرگانی و قاچاغچیه‌تی له‌كه‌دار بكه‌ن.
پێنجه‌م: پاڵپشتیكردن له موجاهیده‌كان له ناوچه ئازادكراوه‌كان، هه‌ندێكیان به‌ده‌ست په‌راوێزخستن و گرنگیپێنه‌دان له‌ڕووی سه‌ربازی و ئه‌منی و لۆجستییه‌وه ده‌ناڵێنن و له ساده‌ترین پاڵپشتی بێبه‌شن.
رۆژی 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای‌کرد، زۆربەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن.
بڕیارەكه‌ی سەدر دوای ئەوە هات، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی: "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ده‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌ره‌یا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویدا، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.