رووسیا له بواری پزیشكی ئه‌تۆمییدا هاوكاری عێراق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
رووسیا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی عێراق له بواری پزیشكی ئه‌تۆمیدا.
ئه‌لكسه‌نده‌ر كینشاك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا به دابینكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئایزۆتۆپی تیشكی و هاوكاریكردنی به‌غدا له‌بواری پزیشكی ئه‌تۆمی.
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مۆسكۆ ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیا عێراقییه‌كان له بواری به‌كارهێنانی ئاشتییانه‌ی ووزه‌ی ئه‌تۆمی و دابینكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئایزۆتۆپی تیشكی و ئه‌نجامدانی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و بواره له زانكۆ تایبه‌تمه‌نده‌كانی رووسیا.
ئه‌لكسه‌نده‌ر كینشاك پلانی وڵاته‌كه‌شی ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به زیادكردنی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانیان له‌م بواره زانستییه چڕه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو کۆمپانیای رۆزاتۆمی رووسی و ده‌زگای کۆنترۆڵکردنی که‌ره‌سته تیشكدارهکان له عێراق كه دوو ده‌زگای په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌ته، له كاركردنی هاوبه‌ش به‌رده‌وامن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كاركردنی دوو قۆڵی و واژۆکردنی یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له‌باره‌ی بەکارهێنانی ئاشتییانه‌ی وزەی ئەتۆمی له بواری پزیشكیدا له نێوان هه‌ردوو وڵات.