نێچیرڤان بارزانی: تیرۆریزم هێشتا هەڕەشەیەکی جیهانییە و دەبێت پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە
"پێویستە بە یەکگرتوویی بمێنینەوە"

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی رووداوەکانی 11ـی سێپتێمبەر، هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتکردەوە.
لە تویتەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "ههرێمی كوردستان له 21ههمین ساڵیادی هێرشه تیرۆریستییهكانی 11ی سێپتێمبهردا هاوسۆزی خۆی لهگهڵ ئهمریكا دووپات دهكاتهوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و بۆ بەرپەرچدانەوە و شکستپێهێنانی پێویستە بە یەکگرتوویی بمێنینەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی ئەیلول/ سێپتێمبەری 2022، 21 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپتهمبهری 2001ـدا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە جگە لە هێرشبەرەکان 2977 کەس لە هاووڵاتی بیانی و ئەمەریکی گیانیان لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە 11ـی سێپتێمبەری 2001، 19 تیرۆریستی رێکخراوی قاعیدە، چوار فڕۆکەی ئەمەریکیان رفاند و لەرێگەی فڕۆکەکانەوە دوو تاوەری بازرگانیان لە نیویۆرك کردە ئامانج، سێ لە هێرشەکان سەرکەوتووبوون لە پێکانی چەند ئامانجێك، بەڵام فڕۆکەی چوارەم بەهۆی ونکردنی رێگاوە لە ویلایەتی پێنسلڤێنیا کەوتە خوارەوە.
The Kurdistan Region of Iraq reiterates its solidarity with the United States on the 21st anniversary of the 9/11 terrorist attacks.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) September 11, 2022
Terrorism is still a global threat and we must stay united in confronting and defeating it.