بایدن: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی رووداوی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامبوونی واشنتنی له چاودێریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له جیهاندا راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (11ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پنتاگۆن، باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به‌شداریكرد له مه‌راسیمی 21هه‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز قوربانییه‌كانی (11ی سێپتێمبه‌ری 2001) له‌یادناكات.
هه‌روه‌ها بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز بێ ئومێد نابێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نادات به‌رووی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازاری پێبگه‌یه‌نن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له چاودێریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
بایدن گوتیشی، "وره‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه هه‌میشه به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگاری له‌و دیموكراتییه بكه‌ین له وڵاته‌كه‌مه‌ندا هه‌یه، كه تیرۆریستان هه‌وڵیاندا له‌ناویبده‌ن".
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی ئەیلول/ سێپتێمبەری 2022، 21 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001ـدا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە جگە لە هێرشبەرەکان، 2977 کەس لە هاووڵاتی بیانی و ئەمەریکی گیانیان لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە 11ـی سێپتێمبەری 2001، 19 تیرۆریستی رێکخراوی قاعیدە، چوار فڕۆکەی ئەمەریکییان رفاند و لەرێگەی فڕۆکەکانەوە دوو تاوەری بازرگانییان لە نیویۆرك کردە ئامانج، سێ لە هێرشەکان سەرکەوتووبوون لە پێکانی چەند ئامانجێك، بەڵام فڕۆکەی چوارەم بەهۆی ونکردنی رێگاوە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە.
دوای مانگێك له‌و رووداوه، ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی قاعیده ده‌ستپێكرد و ماوه‌ی 20 ساڵ له‌و وڵاته مایه‌وه، تاوه‌كو له 2021 به‌یه‌كجاری كشانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند، دوای واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌وحه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
رۆژی (1ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له كابوولی پایته‌ختی ئه‌غانستان، له ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی راگه‌یاند، كه یه‌كێكبوو له‌وانه‌ی به‌شدار بوو له داڕشتنی پلانی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر.
هه‌روه‌ها له (2ی ئایار/مایۆی 2011)، كوژرانی ئوسامە بن لادن رێبەری پێشووی رێكخراوی قاعیدە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزه‌كانی ئەمه‌ریكا لە حەشارگەكەی لە شاری ئەبوت ئابادی پاكستان راگه‌یه‌ندرا.