هونه‌رمه‌ندێك: 17 ساڵه‌ ئاوم نه‌خواردووه‌ته‌وه‌

ئاو
ئاو

K24-هه‌ولێر:

سه‌ماح ئه‌نوه‌ر، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسری رایگه‌یاند 17 ساڵه‌ ئاوی سروشتی نه‌خواردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ته‌ندروستیدا نه‌بێت.

له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی "قسه‌ی خه‌ڵك" له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێكی میسری، سه‌ماح ئه‌نوه‌ر، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسری رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 17 ساڵه‌ به‌هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ ئاوی سروشتی نه‌خواردووه‌ته‌وه‌ و، پێی وایه‌ ئه‌و ئاوه‌ی خه‌ڵك ده‌یخواته‌وه‌ كواڵێتییه‌كه‌ی باش نییه‌ و بۆنی لێدێت.

له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوه‌كه بۆ جه‌سته‌ی خۆی كه‌ جه‌سته‌ی هه‌ر مرۆڤێك 75%ـی له‌ ئاو پێكدێت‌، هونه‌رمه‌نده‌ میسرییه‌كه‌ گوتی: له‌جیاتی ئاو، من میوه‌، سه‌وزه‌وات و هه‌ندێك جاریش خوارده‌مه‌نییه‌ گه‌رمكه‌ره‌وه‌‌كان ده‌خۆمه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ئاوه‌كه‌ بكوڵێندرێت و له‌ میكرۆبه‌كان پاكبكرێته‌وه‌‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌بێت به‌سه‌ر ته‌ندروستیم.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌ماح ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ركاتێك ئاوی سروشتی خواردبێته‌وه‌، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ته‌ندروستی، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ ئاوی سروشتی نه‌خواته‌وه‌. ده‌شڵێت، "من پزیشك نیم، خه‌ڵكیش ئاره‌زووی خۆیه‌تی ده‌یخواته‌وه‌ یان نا، به‌ڵام من نایخومه‌وه‌، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی میوه‌ و سه‌وزه‌واته‌وه‌ بڕێكی زۆر له‌ ئاو ده‌خه‌مه‌ نێو جه‌سته‌مدا".