چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر مرۆڤ خوێن بخواته‌وه؟
تا ئێستا ئه‌م پرسياره‌ت له خۆت كردووه
K24- هه‌ولێر
خواردنه‌وه‌ى خوێن له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه ته‌نها له فيلمه دۆكيومێنتارييهكان هه‌يه به‌تايبه‌تى كاتێك باس له‌وه ده‌كه‌ن "گه‌ل"ێك هه‌ن ته‌نها خوێن ده‌خۆن و ژيانيان په‌يوه‌سته به‌م خوێنه‌وه، ئه‌مه وايكردووه له‌لايه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه پرسيار دروست بكات، به‌وه‌ى كه ئايا مرۆڤ ئه‌گه‌ر خوێن بخواته‌وه ده‌توانێت له‌ژياندا به‌رده‌وام بيت، ياخود ده‌رگاى ژيان له‌خۆى داده‌خات به‌ره‌و مردن سهرههڵدهكێشێت.
گومانى تێدانييه، خوێنى پێويستييه‌كى سه‌ره‌كى جه‌سته‌ى مرۆڤه، چونكه مرۆڤ ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ى خوێنى تێدا نه‌بێت ناژيت، به‌ڵام پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاشكرايان كردووه خواردنه‌وه‌ى خوێن، مرۆڤ تووشى ژه‌هراوى بوون ده‌كات، هه‌روه‌ها روونيشيان كردووه‌ته‌وه، ژه‌هراوى بوونى جه‌سته‌ش ده‌گه‌ڕيته‌وه سه‌ر ئه‌و بڕه خوێنه‌ى كه ده‌يخوات، چونكه خواردنه‌وه‌ى چه‌ند قهترهيهك خوێن، ره‌نگه زۆر كاريگه‌رى نه‌بێت، به‌ڵام تا چه‌ند رێژه‌ى خواردنه‌وه‌ى زياتر بێت، ئه‌وه‌نده رێژه‌ى ژه‌هر له جه‌سته‌يدا كۆ دهبيتهوه و بارى ژيانى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بێته‌وه، به‌جۆريك وا ده‌كات خۆراك به به‌باشى بۆ ئه‌ندامه‌كانى له‌ش نه‌چێت و چه‌ندين ميكرۆبى جۆراو جۆر تووشى جگه‌ر ببێت و رووبه‌ڕووى هه‌ناسه ته‌نگى ببێته‌وه و هه‌روه‌ها بارى دهروونيشى ئاڵۆز ده‌كات و هه‌ڵسوكه‌وتى له مرۆڤێكى ئاسايى ناچێت، هه‌ر بۆيه خواردنه‌وه‌ى به سهركێشيهكى گه‌وره وه‌سف ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم