تۆمه‌تبارێك دوای كه‌متر له‌ كاتژمێرێك، له‌ دزینی 17 مسقاڵ ئالتۆن ده‌ستگیرده‌كرێت

17 مسقاڵ ئاڵتۆن و یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دینار
17 مسقاڵ ئاڵتۆن و یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دینار

K24 - هه‌ولێر:

هێزەکانی ئاسایشی گه‌رمیان دوای کەمتر لە یه‌ك کاتژمێژ توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دزی لەدراوسێیەکی خۆیان  کردبوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ـی ئه‌یلوولی 2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئاسایشی ناحیه‌ی رزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ 17 مسقاڵ ئالتۆن و یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دیناری لە ماڵی دراوسێیه‌كی خۆیان دزی بوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاسایشی ناحیه‌ی رزگاری توانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ كاتژمێرێك له‌ دوای رووداوه‌كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ ناوی (م.أ.ف)ـه‌یه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بەتاوانەکەی ناوە کەدزی لەدراوسێیەکی خۆیان کردووە و بڕی یەک  ملیۆن ٣٠٠هەزار دیناری لەگەڵ 17مسقاڵ ئاڵتونی دزیوە.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان:

هێزەکانی ئاسایش دوای کەمترلە١کاتژمێژ توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دزی لەدراوسێیەکی خۆیان کردووە

لە درێژەی هەوڵەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە پێناوی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیر کردنی تۆمەتباران و رادەست کردنیان بە دادگا
لەبەرواری ٢١ـ٩ـ٢٠٢٢کاتژمێر ٨شەو هاوڵاتیەك هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانی ئاگادارکردەوە لەگەڕەکی ژاڵە لەنێوناحیەکە دزی لێ کراوە

دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری زانیاریان تەواویان لەسەرتۆمەتبارەکە دەست کەوت دوای ئاگارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە ڕزگاری توانیان لەکەمترین کاتدا تۆمەتبارێک بەناویی (م.أ.ف)دەستگیری بکەن لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا
دانی بەتاوانەکەی ناوە کەدزی لەدراوسێیەکی خۆیان کردووە بڕی یەک ملیۆن ٣٠٠هەزار دیناری لەگەڵ 17مسقاڵ ئاڵتونی دزیەوە
لەئێستا تۆمەتبار بەپێی مادەی٤٤٣ی.س لەسەربڕیاری دادوەر ڕاگیراوە

راگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان