له كوبا بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی خێزان راپرسی ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خه‌ڵكی كوبا چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی له راپرسییه‌كدا به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ خێزان ده‌نگ بده‌ن.
یاسا نوێیه‌كه، مافی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی دابین كردووه، كه له‌مه‌ودوا هاوسه‌رگیریان رێگه‌ی پێده‌درێت.
له راپرسییه‌كه‌دا یه‌ك پرسیار ئاراسته‌ی ده‌نگده‌ران كراوه، "ئایا رازیت به یاسای خێزان؟" و زیاتر له هه‌شت ملیۆن هاووڵاتی ده‌نگده‌ر بڕیاره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه.
میگیل دیاز كانتل، سه‌رۆكی وڵاته‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له خۆرئاوای هاڤانه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوونه سه‌ر سندووق و ده‌نگیان دا و سه‌رۆكی وڵات وتی: ئه‌م یاسایه دادپه‌روه‌رانه و پێویست و نوێیه و ماف و دهستهبهرییهكان له خۆ ده‌گرێت.
یاسا نوێیه‌كه، جێگه‌ی یاسا كۆنه‌كه‌ی ساڵی 1975ی وڵاته‌كه ده‌گرێته‌وه و گۆڕانكاری قووڵی تێدا كراوه و هاوسه‌رگیری به‌وه پێناسه كراوه، كه په‌یوه‌ندی نێوان دووكه‌سه، به‌م پێیه هاوسه‌رگیری رهگهزبازهكان و دووگیانبوونیان رێگه پێدراو ده‌بێت.
له یاسا نوێیه‌كه‌دا رێگه دراوه له پاڵ هه‌بوونی دایك و باوكی بایلۆژی، باوك و دایكی دیكه به فه‌رمی بناسرێن و دانیان پێدا بنرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ژن له باتی كه‌سی دیكه دووگیان بێت و منداڵدانی بۆ كه‌سی دیكه به‌كاربهێنێت، به مه‌رجێك مه‌به‌ستی مادده نه‌بێت.
له شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌كان دژایه‌تی هاوڕه‌گه‌زبازییان ده‌كرد، ئێستاش كوبا وڵاتێكه كه پیاوسالاری تێیدا نه‌ریتی باو و زاڵه.
له بیست ساڵی رابردوودا، هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر به هاوڕه‌گه‌زبازی گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
تا ئێستا حه‌وت وڵاتی ئه‌مه‌ریكای لاتین و هه‌ندێك ویلایه‌تی مه‌كسیك رێگه‌یان به هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان داوه، به‌ڵام سكپڕی له جیاتی كه‌سی دیكه ته‌نیا له دوو ویلایه‌تی مه‌كسیك رێگه‌ی پێ نه‌دراوه.
له 2019دا حكومه‌تی كوبا هه‌وڵیدا رێگه به هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان بدات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی هه‌ردوو كڵێسه‌ی كاسۆلیكی و ئینجیلی بوویه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس