ئێران گوندێکی باڵەکایەتی بۆردومان دەکات
K24 – چۆمان
ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی مێرگە-ی لە سنووری قەزای چۆمان بۆردومان کرد.
تەیفور محەمەد، پەیامنێری کوردستان24 لە دەڤەرەکە رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی مێرگەی لە سنووری قەزای چۆمان-ی دەڤەری باڵەکایەتی بۆردومان کرد.
گوتیشی: "ئێران ناو گوندەکەی بۆردومان کردووە، بەڵام تائێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە".
راشیگەیاند، هاوکات تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چیاکانی بەربزین، سەقەر و کوێستانەکانی هۆڕنێ، بەربزین و گوندەکانی بن پەرێز، بن رەشکین، بەنێ و بەرچیفە-یان لە سنووری ناحیەی سیدەکان تۆپباران کردون.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا تۆپباران بۆ سەر گوند و ناوچە کوێستانییەکانی دەڤەری برادۆست لە سیدەکان بەردەوامە.