یه‌كه‌م ڕێگه‌ی كاره‌بایی له جیهان دروستكرا
تا ئێستا دوو كیلۆمه‌تری خراوه‌ته كار

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سوید له‌م دواییانه‌دا ڕێگایه‌كی نوێی كاره‌باییان كرده‌وه، كه به یه‌كه‌م ڕێگای كاره‌بایی داده‌نرێت له جیهاندا، بۆ هاتوچۆكردنی بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان.
له‌و ڕێگایه‌دا به‌هۆی كێبڵی كاره‌بایی هه‌ڵواسراوه‌وه، بارهه‌ڵگره‌كان ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی به‌كاربهێنن و له هیچ وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی بووه‌ستن،ڕێگا ببڕن و به وزه‌ی كاره‌با كار بكه‌ن.
له ئێستادا درێژی ئه‌و ڕێگه‌یه ته‌نها "2" كیلۆ مه‌تره و له‌ناوه‌ڕاستی وڵاتی سوید دا دروستكراوه،به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه ده‌رگا له‌به‌رده‌م فراوانكردنی واڵا ده‌كات له داهاتوودا.
ئه‌و ڕێگایه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری (سكانیا) به هاوكاری حكومه‌تی سویدی دروستكراوه.
وڵاتی سوید یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه به‌رده‌وام كۆمپانیاكان و هاوڵاتیان هانده‌دات كه ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكه‌ن و به‌كاربهێنن،بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی پیسبوونی ژینگه كه‌مبكه‌نه‌وه.
وڵاتی نه‌رویجی دراوسێشی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت كه له ساڵی "2025" به یه‌كجاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی غاز ڕابگرێت.