بە وێنە.. دوو ئۆتۆمبێل هەمان تابلۆیان پێدراوە

K24 - هەولێر:
دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت کە لە هەمان جۆر و مۆدێلن، هەمان تابلۆیان پێدراوە و خاوەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانە دەڵێت، "ئێوەش بەدوای تابلۆی هاوشێوەی ژمارەکانتاندا بگەڕێن نەوەك دووبارە هەبێت".
ئەیوب محەممەد، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەی دوو ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردووەتەوە کە هەمان تابلۆیان پێوەیە.
ئەو هاووڵاتییە لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە مانگی ئەیلوولی رابردوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی مامەڵەی بەناوکردن و ژمارەیان بۆ کراوە.

ناوبراو گوتیشی: دوو ئۆتۆمبێل لە یەك شاردا کە لە هەمان جۆر و مۆدێل و رەنگن هەمان تابلۆیان پێدراوە، ئەمەش پاش سێ رۆژ سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر، ماندووبوون بۆ (بەناوکردن) گواستنەوەی خاوەندارێتی و وەرگرتنی تابلۆی نوێ.
ئەیوب محەممەد هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەشڵێت، "ئێوەش بەدوای تابلۆی هاوشێوەی ژمارەکانتاندا بگەڕێن نەوەك دووبارە هەبێت".
.jpeg)