جۆكۆڤیچ به بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره پێشوازی له ویمبڵدۆن كرد
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆنی 2016 له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا ده‌ستی پێكرد، جۆكۆڤیچ، خاوه‌نی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی كه‌مێك پێش ئێستا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی جه‌یمس واردی به‌ریتانی به‌ده‌ستهێنا.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ، تێنسزای سڕبی توانی به ئه‌نجامی 3 كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام له جه‌یمس ئیدوارد بباته‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتی بوون له (6 ـ 0)، (7 ـ 6) و (6 ـ 4) بوون.
پاڵه‌وانییه‌تیی ویمبڵدۆن، یه‌كێكه له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان كه پاش پاڵه‌وانییه‌تی (میلبۆرن و رۆلاند گارۆس) سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی گراند سلامه، له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه كه له یه‌ككاتدا بۆ هه‌ردووئاستی كوڕان و كچان به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر ئاستێك 128 تێنسزان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.