كه‌شناسی عێراق كاتی بارانبارینی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
كه‌شناسی عێراق ره‌وشی پله‌كانی گه‌رمای بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوكرده‌وه، تێیدا پێشبینی بارانبارین له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، پێشبینی ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین ده‌ستپێبكات، پله‌ی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقیش كه‌مێك به‌رزبێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌فته‌ی داهاتوو ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق نیمچه هه‌ور ده‌بێت، رۆژی دووشه‌ممه پێشبینیده‌كرێت بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستپێبكات.