سەرۆکوەزیران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی زیلان دەشتی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گیانلەدەستدانی (زیلان دەشتی)، قوتابیی دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدین کە لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا کۆچی دوایی کرد، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کرد.
دەقی پەیامەکە:
خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (زیلان دەشتی) دەرچووی بەشی تەندروستی و زانستی ژینگە لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، کە بەداخەوە دوێنێ لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا ، گیانی لە دەستدا.
پرسە و سەرەخۆشى لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان