چالاكوانێكی جیهانی ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت بژی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
كچه چالاكوانێكی سویدی، ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه و له تویتێكدا نووسیوویه‌تی : "بژی كوردستان".
گرێتا سه‌نبێرگ كچه چالاكوانی بواری ژینگه‌یی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌یه‌كی له‌كاتی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی به‌هۆی تێكچوونی كهشواههوای جیهان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكوان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاڵای كوردستان به‌رزكراوه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی: "بژی كوردستان".
ناوبراو چالاكوانێكی دیاری جیهانییه و خه‌ڵكی سوویده و له بواری پاراستنی ژینگه و تێكچوونی كه‌شوهه‌وای جیهان كارده‌كات.
زانایانی تایبه‌ت به ژینگه و كه‌شوهه‌وا، هۆشدارییانداوه له‌وه‌ی، جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی وشكبوون، سووتانی دارستانه‌كان و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان بووه‌ته‌وه.
ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن، له‌نێوان ساڵانی 2030 تا 2050 ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا جیهان به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاوده‌نێت و پێویسته ده‌ستبه‌جێ باری نائاسایی له جیهاندا بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا رابگه‌یه‌ندرێت.
School strike week 217. #FridaysForFuture #ClimateStrike #PeopleNotProfit #BijiKurdistan pic.twitter.com/SjaXrCv197
— Greta Thunberg (@GretaThunberg) October 14, 2022