نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی پێنج هاووڵاتی، كه چواریان منداڵ بوون له رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ شوان شێخ ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان جه‌عفه‌ر شێخ ئه‌حمه‌د، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌كانیان كرد و هاوخه‌مى خۆى ده‌ربڕى.
نێچیرڤان بارزانی، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و دڵنه‌وايى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خۆيان و خێزانه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، کاتژمێر1:20 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م /ئۆكتۆبه‌ری 2022)، روداوێكی هاتووچۆ له سەر شه‌قامی 60 مەتری نزیک پەرلەمانی کوردستان روویدا، له ئه‌نجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەست دا‌و، دوو كه‌سی دیكه‌ش بە سەختی برینداربوون.