بەڤیدیۆ.. مارێكی گەورە دەچێتە پاسی گواستنەوەی قوتابییانەوە

بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای قوتابیانی پاسەکە دروستببوو

K24 - هەولێر:

مارێکی گەورە کە بارستاییەکەی 80 کیلۆگرام بوو لە پاسێکی گواستنەوەی قوتابیاندا لە هیندستان دۆزرایەوە.

رووداوەکە لە ویلایەتی ئوتار برادیش بووە و مارە گەورەکە لەنێو پاسەکەدا گیریخواردووە، کە بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای قوتابیانی پاسەکە دروستببوو.

سوزانتا ناندا، بەرپرسی خزمەتگوزاری دارستانەکان لەوبارەیەوە گوتی: پرۆسەی دەرهێنان و گرتنی مارەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاندووە، دواتر لە ناوچەیەکی دوور لە شار ئازادکراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، درێژی مارەکە بە نزیکەیی 3.3 مەتر بووە و، وەك لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کەسێك بە گوریسێكەوە رایدەکێشێت.