گالیانی به‌رگری له راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به فه‌رمی (ڤینچینزۆ مۆنتێلا)ـی له شوێنی (كریستیان برۆكی) كرده راهێنه‌ری یانه‌كه، ئه‌م هه‌واڵه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كرا و به‌شێك له میدیاكان به بڕیارێكی نادروستیان وه‌سف كرد، به‌وپێیه‌ی مۆنتێلا وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی سامپادۆریا بوو نزیكیش بوو له‌وه‌ی بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زێت و دواتر له خانه‌ی پازده‌یه‌م جێگیر بوو، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له میلان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌كان هاته ده‌نگ و به‌رگری له راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان كرد.
ئه‌دریانۆ گالیانی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه بڵاو كرایه‌وه، دانانی (مۆنتێلا)ـی به راهێنه‌ری یانه‌كه به بڕیارێكی دروست وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێت: مۆنێلا خاوه‌ن بیرێكی نوێ و ئه‌زموونێكی باشی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سامپدۆریا و فیۆرێنتینا هه‌بووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره پلانێكی تایبه‌تمان بۆ وه‌رزی نوێ هه‌یه.
مۆنتێلای ته‌مه‌ن 42 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزانێكی هێرشبه‌ر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش كاری له‌گه‌ڵ یانه‌كانی رۆما، كاتانیا، فیۆرێنتینا و سامپادۆریا كردووه.